کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت
  2024-10-16       199       


کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، دەشڵێن، سبەى ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە دهۆک بەتایبەتی و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەرین نمە باران هەیە.

ئاوێنه‌: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەى ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە دهۆک بەتایبەتی و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەرین نمە باران هەیە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٧  پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٤ پلە دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×