بەرێوەبەرایەتی قائیمقامی سلێمانی، هۆشداری لە جۆرێک له بتڵی غازی ماڵان دەدات و قەدەغەی دەکات.
ئاوێنه: گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی داواكاری بۆ فرۆشتنی جۆرێک له بتڵی غازی ماڵان كه له پلاستیك دروستكراوه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی كراوه بۆ پشكنین.
ئەمەشی وت، پاش پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و جۆره بتڵه گونجاو نییە و شیاوی به‌كارهێنان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی فشاری 90 باڕی نییه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بتڵه پلاستیكییه چینییانه مه‌ترسی ته‌قینیان لێده‌كرێت و جێگه‌ی مه‌ترسین، پێویستە هاوڵاتیان له‌و جۆره بتڵه غازه پلاستیكییه به‌كارنه‌هێنن.
له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنین و نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشتنی له بازاڕه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه و له‌هه‌ر شوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.