لەسەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا
  2024-10-16       268       

پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت، “لە ئەنجامی درووستبوونی شەڕ لەسەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا”.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئێوارەی رۆژی سێ شەممە لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شەقامی سەرەکیی ئیبراهیم خەلیل، نزیک گوندی چەم کورک شەڕ لەنێوان چەند کەسێکدا دروستبوو.

ئەوەشخراوەتەروو :لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا کەسێکی تەمەن 45 ساڵان کە خەڵکی باکووری کوردستانە بە چەقۆ بریندارکرا، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئەوەش هاتووە: تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی داد کرا و تۆمەتبارەکەش دەستگیرکرا، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×