مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە هاوتا نەکراوە
  2024-10-16       195       

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی ڕایگەیاند: خانەنشینی سەربازی ئەم مانگەش مووچەکانیاین هاوتا ناکرێت و هەر لەسەر لیستی کۆن وەری دەگرن.

 ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ئاشکرایکرد، مووچەی مانگی 9ی خانەنشینانی سەربازی بەگوێرەی یاسا کۆنەکە دەبێت و هاوتا نەکراوە.

هەروەها وتیشی: لیستی مووچەی مانگی نۆیان بە هەردوو شێوازی هاوتاکراوی و هاوتانەکراوی رادەستی سەرووی خۆیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بڕیاری هاوتاکردنیان نەدراوە.

ئەمە لە کارێکدایە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی ٢٢ی ١١ی ٢٠٢٢، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ـی پابەند کرد، بەڵام تاوەکو دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی ئەم ساڵ جێبەجێ نەکرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×