ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەكانی لەعێراق‌و هەرێم درێژ كردەوە
  2024-10-17       131       

پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەبڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەكەی لە عێراق و هەرێمی كوردستان پەسەندكرد.

ئاوێنە: بەپێی پڕۆژە بڕیارەكە ماوەی مانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە عێراق و هەرێمی كوردستان، 15 مانگی دیکە درێژكرایەوە واتە لە لە 1-11-2024 تاوەکو 31-1-2026.

درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا بە 539 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 93 دەنگی نەخێر پەسەندکرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×