2025-03-28   212     
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە رێگای ئەو چاکسازییانەی کردوویانە داهاتی نانەوتییان بۆ 14% بەرزکردووەتەوە و دەشڵێت: لەلێگەی پرۆژەیەکەوە تا کۆتایی ئەمساڵ پێویستی ناوخۆیی لە بەنزینی ئۆکتان بەرز پڕدەکەینەوە.
ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، لەدوای تەواوبوونی پرۆژەی FCC لە بەسرە لە کۆتایی ئەمساڵدا عێراق دەتوانێت پێویستی ناوخۆیی لە بەنزینی ئۆکتان بەرز پڕبکاتەوە.
دەشڵێت: لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت دەمانەوێت بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت نۆژەنبکەینەوە کە ئامانجمان پارێزگاریکردنە لە سامانی نەوت.
سودانی وتیشی: زۆرینەی ئەو بەرهەمە خۆراکییانەی لە چوارچێوەی پسووڵەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێن بەرهەمی ناوخۆیین، توانیومانە داهاتی نانەوتی بۆ 14% بەرزبکەینەوە و لە هەوڵی ئەوەداین زیادتریشی بکەین.