د.ئهحمهد كهركوكی، ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك راِیگهیاند، لەڕوی شەرعەوە هەر مسوڵمانێک لەگەڵ وڵات و مەرجەعی خۆی بەڕۆژو دەبێت و جەژن دەکات، بەهیچ شێوازێک ڕەوا نیە خۆت لە جەمعی مسوڵمانانی شارەکەی خۆت جیا بکەیتەوە، ئەو شوێنەی جەژنی ڕاگەیاندوە دروست نیە بەڕۆژو ببن ئەو شوێنەیش ئەمڕۆی بەڕەمەزان داناوە دروست نیە بیشکێنن، دهشڵێت، "خەڵکانێک بۆ هەواو ئارەزوی خۆی و بەبێ هیچ زانستێک تەحەدای ئەو هەمو زانا و مەجامیعە فیقهیە دەکات".
د. ئهحمهد كهركوكی لهبارهی جیاوازی له دیاریكردنی یهكهمین ڕۆژی جهژن، ڕایگهیاند، "هۆكاری ئهو بێسهروبهرییه دهگهڕێتهوه بۆ دو هۆكار، یەکەم، درەنگ ڕاگەیاندنی جەژن یان ڕەمەزان لەلایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئەهلی سونەوە لەعێراق کە دیوانی وەقفی سونی و مەجمەعی فیقهی عێڕاقین، دوەم، سۆشیاڵ میدیا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە سەرلێشێواندنی مسوڵمانان بینی، هێشتا ڕانەگەیهنرابو دەیانگوت فڵان لایەن ڕایگەیاند جەژنە یان جەژن نیە پاشان خەڵک تەئویلات و بیروبۆچونی خۆیانیان تێکەڵی بابەتەکە کرد بەجۆرێک خەڵکی بون بە دو بەشەوەو هەرکەسەوە بۆخۆی تەحلیلاتی دەکرد".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەو بابەتە پێویستە لە ڕوانگەی زانایان و شارەزایانی بواری فەلەکناسیەوە تەماشا بكرێت، ئەویش بنچینە فیقهیەکانە بۆ ئەم بابەتە.
د.ئهحمهد كهركوكی دهڵێت، "پرسیارێکی جەوهەری دێتە پێشەوە ئایا دیاریکردنی سەرەتا و کۆتایی مانگێکی عەرەبی بە بینینی مانگ دەبێت یاخود بە حیسابی فەلەکی؟، دو بۆچونی فیقهی هەیە، یەک/ پشت دەبەستن بە بینینی چاو یاخود بە تلسکۆب جا ئەو بەڕێزانەی بەم ڕێگەیە مانگ نەبینی وتیان ئەمڕۆ یەکشەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە، دو، پشت دەبەستن بە حیسابی فەلەکی جا ئەو بەڕێزانەی بۆیان ڕون بوەوە کە مانگی شەوال لەدوای خۆرئاوابونی ڕۆژی شەممە نزیکەی 9 خولەک لەئاسمان دەمێنێتەوە بۆچونیان وابو کە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە".
ئهوهشی خستوهتهڕو، "ئەوەی گرنگە بیزانین کە پێغەمبەری خوا (د.خ) دەفەرمێت لەگەڵ بینینی مانگ بەڕۆژو بن و هەر بەبینینی مانگ جەژن بکەن، لە هەندێك شوێن مانگ بینراوە و لەهەندێك شوێنیش بەهۆی هەورەوە نەبینراوە".
د. ئهحمهد كهركوكی باسی لهوهشكردوه، "ئەم بابەتە هیچ پێویست بەشڵەژان و خۆتێکدان ناکات لەڕوی شەرعەوە هەر مسوڵمانێک لەگەڵ وڵات و مەرجەعی خۆی بەڕۆژو دەبێت و جەژن دەکات، بەهیچ شێوازێک ڕەوا نیە خۆت لە جەمعی مسوڵمانانی شارەکەی خۆت جیا بکەیتەوە، ئەو شوێنەی جەژنی ڕاگەیاندوە دروست نیە بەڕۆژو ببن ئەو شوێنەیش ئەمڕۆی بەڕەمەزان داناوە دروست نیە بیشکێنن".
هاوكات ڕهخنه له ههندێك كهس دهگرێت و دهڵێت، "خەڵکانێک بۆ هەواو ئارەزوی خۆی و بەبێ هیچ زانستێک تەحەدای ئەو هەمو زانا و مەجامیعە فیقهیە دەکات تاوانی خۆی لە گەردەنی خۆیەتی جیا لەو هەمو جنێو و قسە نابەجێیانەی لەدەم و نوسینەکانیەوە دەهاتنە دەر و بەئارەزوی خۆی تەحلیلاتی سیاسی و ئابوری و فەلەکی بۆ دەکرد، ئەسڵەن ئەگەر ئەم بابەتە بکەینە قاڵبی سیاسەتەوە سوریا ئەولاتر بو یەکشەممە بکاتە جەژن وبەشوێنی تورکیا وقەتەڕ بکەوێت بەڵام سوریاش دوشەممەی کرد بە جەژن".