دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ (سێشەممە 1ى 4ى 2025) پێشبینییه‌كانى کەشوهەوای عێراقی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی دەکات ڕەشەبا و شه‌پۆلێكی خۆڵبارین لە سبه‌ینێ ڕۆژی چوارشەممەوە دەست پێ‌بکات.
ئاوێنە: ده‌سته‌ى كه‌شناسی عێراق، لە ڕاگه‌یاندراوێكیدا نووسیویه‌تى: “کەش و هەوای ئەمڕۆ ڕوون دەبێت و دواتر په‌ڵه‌هەور دروست ده‌بێت، لە شەودا ئاسمان هه‌ور دایده‌پۆشێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووک لە بەیانیاندا لە شارەکانی ڕۆژئاوای بەسڕە، زیقار و سەماوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پلەکانی گەرما به به‌راورد به دوێنێ بە (2 -3) پلەی سەدی بەرز دەبنەوە، بۆیە کەشوهەوا تا ڕاده‌یه‌ك گەرم دەبێت، به‌ڵام له شه‌ودا كه‌مێك پله‌كانى گه‌رما داده‌بزن”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە زۆربەی کاتەکان هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی سووک، هەندێکجار ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت"، ئاماژەی بەوەشکردووه "پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە ناوچەی ناوەڕاست بەرزدەبنەوە و لە ناوچەکانی باکوور و باشوور هاوشێوە دەبن".
هه‌روه‌ها هاتووه، "کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک لە ناوچەی باشوور، هەندێکجار ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت".
له كۆتایی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە ناوچەی ناوەڕاست و کەمێک لە ناوچەکانی باکوور و باشوور دادەبەزن، لەگەڵ بایه‌كی بەهێز کە دەبێتە هۆی دروستبوونى خۆڵ و تۆز".