وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، كێشەی مووچە لەبنەڕەتەوە چارەسەربووە و هیچ گرفتێكی سیاسیی و یاسایی لەبەردەمدا نەماوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە خالد شوانی، وەزیری دادی عێراق لەبارەی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان هەولێرو بەغدا دەڵێت "پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی لەگەڵ رێنمایی و میكانیزمەكانی حكومەتی فیدراڵی بگونجێنێت بۆ ئەوەی مووچە دوانەكەوێت".
ئاشکراشیکرد "كۆمەڵێك یاسا هەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی خستووەتە سەر رێچكەی خۆی وەك یاسای بودجە، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و ئەو رێكەوتن و لێكتێگەیشتنانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە".
"ئەو كێشانە هەن كێشەی تەكنیكین نەك سیاسی، وە پەیوەندی بەخۆگونجاندنی هەرێم هەیە لەگەڵ ئەو رێنماییانەی لەلایەن بەغداوە دەردەچن". وەزیری دادی عێراق وا دەڵێ