سودانی دژی ئەمریکا دەوەستێت‌ و پاڵپشتی لەئێران دەکات
  2025-04-01       1564       

بەهۆی هەڕەشە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشکردەنەسەر ئێران، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، پاڵپشتی خۆی بۆ ئاسایشی ئێران دووپاتکردەوە.

ئاوێنە: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەسعود پزیشکییان سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێگەیشت".

ئەوەش هاتووە "لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوو سەرۆک جەژنی رەمەزانیان لەیەکتر پیرۆزکرد، هاوکات جەختیانکردەوە لەسەر هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسی و ئاڵنگارییەکان، بۆ ئەوەی ئارامی و ئاسایش لەسەرجەم وڵاتە ئیسلامییەکان بەدیبێت".

سودانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتویەتی "هەڕەشەکانی سەر ئێران رەتدەکەینەوە و پشتیوانی خۆمان بۆ ئارامی ‌و ئاسایشی ئەو وڵاتە دووپات دەکەینەوە".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×