ترەمپ یەکەم سەردانی دەرەکی ئەنجام دەدات
  2025-04-01       974       

بڕیارە مانگی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، ئەوەش دەبێتە یەکەم سەردانی دەرەکی ناوبراو، دوای دەستبەکاربونی.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەموسانی وت "لەماوەیەکی نزیکدا کە ڕەنگە مانگی داهاتوو بێت، سەردانی سعودیە و قەتەڕ دەکەم، ڕەنگە هەر لەو گەشتەدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیماڕاتیش بکەم".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتاکانی مانگی ڕابردوودا چەند جارێک دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەدەکردووە کە سەردانەکەی بۆ سعودیە بەمەبەستی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکە بەبەهای یەک ترلیۆن دۆلار لەبواری وەبەرهێناندا، کە خۆی لە کڕینی چەکیشدا دەبینێتەوە.

جێی ئاماژەیە، لە ٢٠ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ بۆ جاری دووەم وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستبەکاربوو.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×