ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، تەنها داهاتی یەک کۆمپانیا به‌ناوی "شاماران" پارساڵ لە نەوت ١٠٩ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی حکومەت سفر بووە.
ئاوێنە: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئاشکرایکردووە "داهاتی گشتی کۆمپانیای شامیران لە تەواوی ساڵی ٢٠٢٤ بریتی بووە لە (١٠٩ ملیۆن و ٣٩٢ هەزار) دۆلار، له‌كاتێكدا داهاتی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سفر بووە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆم، داهاتی گشتی کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٢٣ (٨٢ ملیۆن و ٨٨٦ هەزار) دۆلار بووە، بەو پێیە به‌راورد به ساڵی ٢٠٢٤ داهاتەکەی بڕی (٢٦ ملیۆن و ٥٠٦ هەزار) دۆلار بەڕێژەی (٣٢%) زیادیکردووە.
هەروەها کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی، پشکی لەهەردوو کێڵگەی نەوتی (سەرسەنگ و ئەتروش) هەیە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمپانیاكه، بەرمیلێک نەوتی خاوی هەردوو کێڵگە نەوتییەکە بە کڕیاریانی ناوخۆ فرۆشراوە، لە چارەکی سێیەمی ٢٠٢٤ هەر بەرمیلێک نەوت بە بەتێکڕا فرۆشراوە بە (٣٥ دۆلار و ٦٥ سەنت).