نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بەفەرمی دیاری دەکرێت
  2025-04-01       1006       

بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بەشێوەیەکی فەرمی دیاری بکرێت و ئەو کارەبایەی ئێستا هەیە ئەزموونییە و نامێنێت.

ئاوێنە:  ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی گوڵانی ٢٠٢٥، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدییای پارتیدا بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە، لە کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە مانگی چوار بڕیار لەسەر نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بدرێت و بە کۆدەنگی بڕیاری لەسەر دەدرێت نەوەک تەنیا لایەنێک بڕیار بدات.

هاوکات، نرخی هەر کیلۆ واتێک هەر ئاوا دانانرێت، هەڵسەنگاندن دەکرێت،  بەجۆرێک دادەنرێت لەگەڵ گوزەران و ژیانی هاونیشتمانیان بگونجێت و لەوەی ئێستا هەیە هەرزانتر دەبێت.

ئێستا بە چوار شێواز نرخی کیلۆوات دادەنرێت:
سفر بۆ ٤٠٠ کیلۆوات بە نرخێک، ٤٠٠ بۆ ٨٠٠ کیلۆوات زیاتر دەبێت، ٨٠٠ بۆ هەزار و ٢٠٠ کیلۆوات گرانتر دەبێت، ١٢٠٠و زیاتریش گرانتر دەبێت، واتە تا زیاتر کارەبا بەکاربهێنرێت نرخەکەی گرانتر دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×