عومەر ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان كە ئەمڕۆ دوشەممە، كە لەمیانی سەردانی خانەوادەی زیندانیكراواندا سەردانی ئیمراڵی كرد، پەیامێكی نوێی ئۆجەلانی ئاشكراكرد.
ئاوێنە: عومەر ئۆجەلان، كە هاوكات پەرلەمانتاری دەم پارتییە لە پەرلەمانی توركیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، وەک بنەماڵەکانیان ئەمڕۆ (31ی ئازار) بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئەکتاش و عومەر خەیری کۆنار-مان کرد لە ئیمراڵی.
عومەر ئۆجەلان وتوشیەتی، لە کاتێکدا کە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە چەند پێشهاتێكی گرنگدا تێدەپەڕێن، ئۆجەلان ئەم پەیامەی بۆ رایگشتی نارد: "لە نەورۆزدا گەلەکەمان بە جۆش و خرۆشێكی مەزنەوە خاوەنداری لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی کرد. سڵاو بۆ ئەم خاوەندارێتییە. جارێكی تر پیرۆزبایی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان لە گەلەکەمان دەکەم."