نانسی عەجرەم لە هەولێر کۆنسێرت ئەنجامدەدات
  2025-04-01       333       

بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە هونەرمەندی دیاری لوبنانی، نانسی عەجرەم سەردانی هەولێر بکات و گەورەترین کۆنسێرت ئەنجام بدات.

ئاوێنە:  ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی گوڵانی ٢٠٢٥، کۆمپانیایەک کە لە کەرتی عەقارات و تەلارسازیدا دەستێکی باڵای هەیە، لەپێناو ناساندنی پرۆژەکەی، گۆرانیبێژی ناوداری عەرەب و وڵاتی لوبنان، نانسی عەجرەم دێنێتە هەولێر و كۆنسێرتێكی گەورە لە هەولێر سازدەكرێت، هاوكات گەورەترین گروپی نمایش و هەڵپەڕكێی توركیا دێنە هەولێر و لە كۆنسێرتەكە نمایشی ناوازەی خۆیان، پێشكەش دەكەن.
 
بڕیارە، كۆنسێرتەكە لە ڕۆژی 17-4-2025 لە ڕۆژی كردنەوەی پڕۆژەی نیشتەجێكردنەکەدا سازبکرێت، جگە لە نانسی عەجرەم، ئانادۆڵو ئاتانیشی كە گەورەترین گروپی دانس و نمایشی وڵاتی توركیا و یەكێكە لە ناسراوترین گروپەكانی جیهان، دێنە هەولێر و لە كۆنسێرتەكە نمایشی ناوازەی خۆیان پێشكەش دەكەن، هاوكات ئەكتەری ناوداری توركیا، بوراك ئۆزجیڤیت، وەك میوانی شەڕەف ئامادەی كۆنسێرتەكە دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×