دیوانی ئەوقافی سوننەی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.
ئاوێنە: دیوانی ئەوقافی سوننە لە عێراق لەمیانی بەیاننامەیەکدا ئاشکرای دەکات "سبەینێ یەکشەممە دوا ڕۆژی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی دووشەممەش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت".
لای خۆشییەوە ماڵی فەتوای عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت، دوای ئەوەی مانگی بینرا.
هاوکات لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستانیش لەراگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، کە سبەینێ یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
ئەوەش هاتووە "بە لەبەرچاوگرتنی بینینی یاسایی هیلالی شەوال، سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە".