بارانی بە خوڕ دەبارێت
  2025-03-31       393       

كەشناسی عیراق پێشبینی دەكات ئەمڕۆ بارانی مامناوەند و بە خوڕ لە سلێمانی و دهۆك ببارێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن.

ئاوێنە: دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پێشبینیش دەكرێت بارانی مامناوەند و بەخوڕ لە سلێمانی و دهۆك و دیالە ببارێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسكە.

دەشڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و رەشەبا هەڵدەكات و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×