ترەمپ: زۆر توڕەم لەپوتین
  2025-03-30       2138       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "زۆر توڕەیە لەڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا لەسەر ئەوەی شەش هەفتەیە دانوستانی ئاگربەست لەئۆکرانیا لەئارادایەو ئەو رازی نییە".

 

ئاوێنە: لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەر من و روسیا نەتوانین بگەینە ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتنی ئۆکرانیا، ئەوا بۆم دەردەکەوێت کە خەتای روسیایە، ئەوا باجی زیادە بەسەر هەموو ئەو نەوتەدا دەسپێنم لەڕوسیاوە هەناردە دەکرێت".

هەروەها ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی لەسەدا ٥٠ی کردە سەر ئەو وڵاتانەی کە نەوتی روسیا دەکڕن ئەگەر پوتین ڕازی نەبێت بەئاگربەست، کە شەش هەفتەیە دانوستانی ئاگربەست لەئۆکرانیا لەئارادایەو ئەو رازی نییە.

ئەم لێدوانەی ترەمپ بەگۆڕانکارییەکی بەرچاو دادەنرێت لەتۆنی قسەکردنی بەرامبەر بەپوتین دەکەن.

لە شەش هەفتەی ڕابردوودا جیهان شایەتی پێشهاتە گرنگەکانی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئۆکراین و ڕووسیا بووە.

ترەمپ سەرەتا لە کۆشکی سپی لەگەڵ زێلێنسکی تووشی دەمەقاڵە بوو. پاشان هەڵوێستێکی گرتەبەر کە پێدەچوو ئاماژە بێت بۆ ئەوەی گڵۆپی سەوز بۆ داواکارییەکانی پوتین هەڵدەکات.

ڕەنگە لێدوانەکانی ئەمڕۆ خاڵی وەرچەرخانێک بێت لەگۆڕانی ئەمریکا بۆ گوتارێکی "هەڕەشەئامێز" بەرامبەر بەپوتین‌و روسیا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×