بەرپرسانی باکورو رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە
  2025-03-30       2437       

دوای ١٠ ساڵ وێنەی یەکەم پەیوەندی فەرمی دەم پارتی لەگەڵ ئیدارەی ڕۆژاڤا بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە، تونجەر باقرخان‌و ئیلهام ئەحمەد لەبرۆکسل کۆبوونەوە.

 

ئاوینە: دوای ١٠ ساڵ لەیەکەم کۆبوونەوەی فەرمی نێوان بەرپرسانی هەدەپەو ئیدارەی ڕۆژاڤای سوریا کە لەماوەی پڕۆسەی چارەسەری لەنێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥ لە تورکیا ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی دەم پارتی، تونجەر باقرخان لەگەڵ هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژاڤای سوریا، ئیلهام ئەحمەد لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبووەوە.

سەبارەت بەو دیدارە، ئیلهام ئەحمەد وتی “بە بینینی تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی پارتی دەم پارتی، خۆشحاڵ بووم، باسمان لەپرسە گرنگەکان کرد سەبارەت بەدۆزی کوردو رووداوەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

باقرخان‌و ئیلهام ئەحمەد بەشدارییان لەکۆنفرانسێکدا کرد لەپەرلەمانی ئەوروپا لەبرۆکسل، بەناونیشانی "یەکێتی ئەوروپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و کورد".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×