وه‌زیرێكى حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هاته‌ده‌نگ‌و زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماو ڕێنماییه دارایی‌و ئیداریانه‌ى كه له‌حكومه‌تى عێراق كاریان پێده‌كرێت".
ئاوێنە: خالید شوانی وەزیری دادی عێراق (كورد ـ پشكى یه‌كێتیى) له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى كه‌ركوكه‌وه ڕایگه‌یاند، "موچەی فەرمانبەران کێشەی یاسایی نییەو هیوادارم چارەسەربکرێت، موچەی فەرمانبەران کێشەی تەکنیکییەو نابێت بەسیاسی بکرێت".
خالید شوانى وه‌زیرى داد له‌حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى جه‌ختیكرده‌وه، "كێشه‌ى موچه به‌یه‌كجاریى چاره‌سه‌ر بوه‌و هیچ كێشه‌یه‌كى سیاسیى له‌پشته‌وه نه‌بوه‌و نیشه تائێستا".
شوانى داواده‌كات، "پێویسته ڕێوشوێنه ئیداریى‌و داراییه‌كان كه لاى هه‌رێمه، هه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم خۆى چاره‌سه‌ریان بكات‌و خۆى له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێنمایی‌و میكانیزمه داراییه‌كانى حكومه‌تى عێراقدا بگونجێنێت بۆ ئه‌وه‌ى موچه دوانه‌كه‌وێت".
ئه‌و وه‌زیره كورده ئه‌وه‌شى وت، "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستده‌بێت، هونه‌رین نه‌ك سیاسیى، په‌یوه‌ندیى به‌خۆگونجاندن‌و خۆڕێكخستنه‌وه‌ى هه‌رێمه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماو ڕێنماییانه‌ى كه له‌حكومه‌تى عێراق كاریان پێده‌كرێت".