ئێران هەڕەشەی لێدانی بنکەی هاوبەشی بەریتانیاو ئەمریکا لەدیێگۆ گارسیا دەکات ئەگەر هێرشی سەربازیی بکرێتەسەر لەلایەن ئەمریکاوە، تهلهگرافى بهریتانیش زانیاریى زیاتر لهوبارهیهوه لهزارى بهرپرسێكى باڵاى سهربازیى تارانهوه ئاشكرادهكات.
ئاوێنە: بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران بەڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی وتوه، "تاران ئەو بنکەیەی کە دەکەوێتە زەریای هیندی دەکاتە ئامانج لەبەرامبەر هەر هێرشێکی ئەمریکا".
بهبێ ئاشكراكردنى ناوى بهرپرسه سهربازییهكهى ئێران، وتوشیهتى:"هیچ جیاکارییەک لەکردنە ئامانجی هێزەکانی بەریتانیا یان ئەمریکا نابێت، ئەگەر لەهەر بنکەیەکی ناوچەکە هێرش بکرێتە سەر ئێران، هەر کاتێکیش ئەمریکا هەر بنکەیەکی بەکارهێنا، ئەوکاتە کاتی دێتو گرنگ نییە سەربازی ئەمریکی، بەریتانی، یان تورکیا بێت، دەکرێتە ئامانجی ئێمە".
هۆشداریشیداوه لەوەی، "ئێران خاوەنی چەکی پێویستە بۆ هەرهێرشێک کە بکرێتە سەر وڵاتەکەی، بەبەکارهێنانی چەک لەخاکەکەیەوە، لەوانەش وەک موشە نوێیەکانی؛ موشەکی مەودای مامناوەندی خوڕەمشهرو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شەهید 136B، کە مەودای چوار هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت".
ئهم هۆشدارییهى تاران لهكاتێكدایه، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکى بۆ بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئیسلامی ئێران ناردوهو هەڕەشەی ئەوەیکردوه، ڕێوشوێنی توند لەدژی تاران دەگرێتەبەر ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمیەکەی ئیمزا نەکات.
دواى ئهو ههڕهشهیهى ترهمپ لهتاران، سوپای ئەمریکا فڕۆکە بۆمب هاوێژە دزێوەکانی B-2 مەودای دورو توانای هەڵگرتنی سەری ئەتۆمییان بۆ دیێگۆ گارسیا گواستەوە، ئەمەش گریمانەیەکی زۆری لێکەوتەوە کە دەتوانرێت بۆ هێرشی سەربازیی بۆسەر ئێران بەکاربهێنرێت.
وێنە مانگە دەستکردەکان کە لەلایەن ئەسۆشێتدپرێسەوە شیکراونەتەوە، دەرکەوتوە، واشنتۆن لانیکەم چوار فڕۆکەی بۆمبهەڵگری گواستوەتەوە بۆ ئەو بنکەیە.
بنکەی دیێگۆ گارسیا دامەزراوەیەکی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیایەو بەکرێ دراوە بەهێزی دەریایی ئەمریکا، دەکەوێتە دورگەیەکی مەرجانی بەهەمان ناو لەزەریای هیندی.