وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه زیاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمی به بڕی زیاتر له شه‌ش ملیۆن ته‌ن ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، عێراق 13 به‌روبوم هه‌نارده‌ی وڵاتانی جۆراوجۆر ده‌كات.
ئاوێنە: محه‌مه‌د خزاعی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند، "پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵه له‌ڕێگه‌ی ته‌واوكردنی گواستنه‌وه بۆ سیسته‌مێكی ته‌كنه‌لۆژیای ئاودێری مۆدێرن له‌ڕێگه‌ی گرێبه‌ستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنی كڕینی زیاتر له 13 هه‌زار مه‌ڕه‌شه، ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌وه‌ش پێویستی به زیاتر له 830 ملیار دیناره".
وتیشی، له ڕێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كشتوكاڵ و به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای ئاودێری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه ده‌ستمان به دابینكردن چه‌ند قۆناغێك له مه‌ڕه‌شه بۆ جوتیاران كردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "داواكارییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن جوتیاران و به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌وه هه‌یه بۆ كڕینی ئه‌و ئامێره ئاوڕژێنكردنانه (مه‌ڕه‌شه) به‌هۆی سوده زۆره‌كانیانه‌وه، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئاو و زیادكردنی به‌رهه‌می زه‌وی به‌ڕێژه‌ی كه‌متر له 50%، جگه له‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رن بۆ په‌ره‌پێدانی جۆره‌كانی به‌روبومی كشتوكاڵی كه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی عێراقدا بگونجێت له‌به‌ر ڕۆشنایی گۆڕانكارییه كه‌شوهه‌واكانی ده‌وروبه‌ری عێراق و تایبه‌تمه‌ندن به لێبورده‌یییان به‌رامبه‌ر به وشكه‌ساڵی و هه‌لومه‌رجه‌كانی دیكه، ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له ژماره‌یه‌ك پارێزگادا بڵاوبونه‌ته‌وه".
محه‌مه‌د خزاعی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئێمه سه‌ركه‌وتو بوین له گه‌شه‌پێدانی برنجی یاسمین و برنجی غه‌ڕی به به‌كارهێنانی ته‌كنیكه‌كانی ئاودێری مۆدێرن، دور له شێوازی كۆن و ئه‌نجامه‌كانیش ئومێدبه‌خش بون".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هیوای خۆی ده‌ربڕی كه تاقیكردنه‌وه‌كه زۆر به زویی گشتگیر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌روبومه كه به كشتوكاڵی ته‌قلیدی ناسراوه به به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنیكانه بچێنرێت، ئه‌مه‌ش دڵنیای ده‌دات له چاندنی ڕوبه‌ری فراوانی كه‌رتی كشتوكاڵ.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌و پاڵپشتییه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له ڕوی جۆراوجۆره‌وه پێشكه‌ش ده‌كات، له‌وانه‌ش لایه‌نی ڕاوێژكاری و په‌روه‌رده‌یی، جگه له پاڵپشتیی تۆ‌و و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای نوێی هه‌نارده‌كردن بۆ جوتیاران، به‌و پێیه‌ی زیاتر له 13 به‌روبومی كشتوكاڵی هه‌نارده‌ی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، كه بونه‌ته بازاڕێكی گه‌وره بۆ به‌روبومی كشتوكاڵی عێراق، له‌وانه‌ش سه‌وزه و میوه و خورما، له ئه‌نجامیشدا بازدانێكی گه‌وره له ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیدا هه‌یه".
ده‌شڵێت، "بۆ یه‌كه‌مجار له عێراقدا زیاده‌ڕۆیی له به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمدا به‌دیهاتوه، كه گه‌یشتوه‌ته 6.4 ملیۆن ته‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت داویانه".