پزیشكیان: خامەنەیی خۆی وەڵامی نامەكەی ترەمپی داوەتەوە
  2025-03-30       394       

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەكەیان خۆی وەڵامی نامەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای داوەتەوەو تێیدا دانوستانی راستەوخۆی رەتكردۆتەوەو جەختی لە بەردەوامیدان بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ كردۆتەوە.

ئاوینە: مەسعود پزیشكییان، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كۆبونەوەی كابینەی حكومەتەكەیدا رایگەیاند، عەلی خامەنەیی لە نامەكەیدا كە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە لەڕێگەی عومانەوە رادەستی ئەمریكا كراوە، "دانوستانی راستەوخۆی رەتكردۆتەوە."

وتیشی، بەڵام دانوستانی ناڕاستەوخۆ هەمیشە هەبوەو "رێبەری ئێران جەختی كردۆتەوە لەوەی كە "ئێستاش دانوستانی ناڕاستەوخۆ دەكرێت بەردەوام بێت."

سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لە دانوستان خۆی بەدور ناگرێت بەڵام كێشەكە "بێ بەڵێنییە"و "ئەوان(ئەمریكییەكان) دەبێت ئەوە بسەلمێنن كە دەتوانن متمانە دروست بكەن."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×