باخچەلی رەخنە لەجەهەپە دەگرێت‌و ستایشی دەم پارتی دەکات
  2025-03-29       659       

دەولەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رەخنە لەجەهەپە دەگرێت کە وڵاتی خستوەتە گیژاوەو ستایشی دەم پارتیش دەکات کە هەڵوێستی بەرپرسانەیە لەم رووداوانەی ئێستای تورکیادا.

 

ئاوینە: باخچەلی لەپەیەمێکیدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە رایگەیاند لەنێوان 19ی ئازاری 2025 تا 23ی ئازاری 2025 ڕاپەڕینێکی فاشیستی بەگوشاری دەرەکی ئەنجامدرا، لەڕێگەی هێنانی هاوڵاتیان بۆ سەر شەقامەکان‌و بەئامانجی روخاندنی حکومەتی تورکیا، بەڵام یاسا لەکۆماری تورکیادا باڵادەستە، ئەو وتی "ئامانجی نەتەوەیی ئێمە ئەوەیە کە وڵاتەکەمان بۆ هەمیشەیی بکەینە شوێنی ئاهەنگگێڕان، تورکیای بێ تیرۆر دەگاتە ئامانج، ئەم ئامانجە گرنگ و دیارە، بە سروشتی خۆی، پێویستی بەسەبر، دڵسۆزی، متمانە، ڕاستگۆیی، هاوسۆزی، لێبوردەیی، خەمخۆری هەیە. بەو پێیەی مەبەستمان پاکە، چارەنووسی کۆتاییمان باش دەبێت. نەتەڵە، نەپیلان، نەهیچ ڕێکخراوێکی کۆنترۆڵکراو ناتوانێت ئیرادەی ئێمە تێکبشکێنێت.. بێگومان لەبازنەی نێوخۆیی و دەرەکی هەن کە لەئامانج و هەوڵی تورکیایەکی بێ تیرۆر دەترسن و کابوسیان هەیە و ئەم گرووپە پەڵەدارە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هاتۆتە پێشەوە".

باخچەلی ئامژەی بەوەش کرد کە 'شێواندنی یاسا نیازێکی خراپە، بەداخەوە پارتی گەلی کۆماری بەرەیەکی خراپەکاری و توندوتیژی بەرامبەر کۆماری تورکیا کردۆتەوە، لەبەرئەوەی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبول لەگەندەڵییەوە تێوەگلاوەو پێویستە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت‌و تۆمەتبارە، ئەو وتی "بانگەوازی سەرۆکی جەهەپە بۆ سەر شەقامەکان و بانگەوازی بایکۆت، پەیامی تێکدەرانەو دژە دیموکراسییە".

باخچەلی لەپەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بانگەوازەی ئۆزێل نیشانەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی عەقڵی لەدەستداوەو پلانی نهێنی جەهەپە بریتییە لەڕوخاندنی حکومەت لەڕێگەی شەقامەوەو ستایشی هەڵوێستی دەم پارتی کردو وتی "وتەکانی عەقڵی ساغ و هێمنانەی تونسێر باکرحانی هاوسەرۆکی دەم پارتی جێی ستایش‌و بێزانینەە کە وتی ئێمە جەماوەرو چالاکوانی جەهەپە نین‌و ناچینە سەر شەقامەکان".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×