ژنە چالاکوانێکی یەمەن خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی ئازای بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێبەخشرا
  2025-03-31       195       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی كردەوە، ژنە چالاکوانێكی یەمەن خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی ئازای بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێی بەخشرا، دەشڵێن، ئەو چالاکوانە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە ڕاکێشانی سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ ئازاری هەزاران بەندکراوی یەمەنی و خێزانەکانیان.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی براوەکانی خەڵاتی ژنی ئازا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، هەشت ژن لە هەشت وڵاتی جیاواز خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی ئازایان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێی بەخشرا، کە یەکێک لەوانە، سەرۆکی کۆمەڵەی دایکانی ڕفێندراوان لە یەمەن، دایکی سەلام حاج بوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، دایکی سەلام حاج، چالاکوانە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە دامەزراندنی کۆمەڵەی دایکانی ڕفێندراوان و دەنگێکی بەهێز بوو، لە ڕاکێشانی سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ ئازاری هەزاران بەندکراوی یەمەنی و خێزانەکانیان.

جێگای ئاماژەیە، ساڵانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی ئازا بە ژنان دەبەخشرێت، کە ئازایەتی و سەرکردایەتییەکی بێوێنەیان نیشان داوە لە بەرگریکردن لە ئاشتی، دادپەروەری، مافەکانی مرۆڤ، یەکسانی ڕەگەز و تواناسازی ژنان، هەروەها بڕیارە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکان لە ١ـی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×