باقرخان وەڵامی باخچەلی دەداتەوە: ئێمە ئەم سیاسەتەی ئێوە قبوڵ ناکەین
  2025-03-29       1425       

پاش ئەوەی دەولەت باخچەلی لەپەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە ستایشی هاوسەرۆکی دەم پارتی، تونجەر باقرخانی کرد کە بەشداری لەخۆپیشاندانەکانی جەهەپەدا ناکەن، باقر خان وەڵامی دایەوەو وتی "ئێمە ئەو سیاسەتە قبوڵ ناکەین کە لەهێزە دیموکراسییەکانی تورکیا بدرێت".

 

ئاوێنە: دوای ئەوەی تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی لەلێدوانێکیدا لەپەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند "ئێمە جەماوەری چالاکوانی جەهەپە نین، هەوڵدەدەین ئاشتی کۆمەڵایەتی ڕێکبخەین"، دەولەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لەبەیاننامەیەکدا ستایشی ئەم هەڵوێستەی باقرخانی کردو وتی "بەنرخ‌و جێگەی دەستخۆشییە".

دوابەدوای پەیامەکەی باخچەلی، باقرخان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی "بەشێک لەوتارەکەم لە کۆنفرانسی (یەکێتی ئەوروپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و کورد) دەخەمەڕوو کە دوێنێ لەپەرلەمانی ئەوروپا پێشکەشم کرد: ئێمە ئەو سیاسەت‌و ڕێبازە قبوڵ ناکەین‌و ناکەین کە لەلایەک لەهێزە دیموکراسیەکانی تورکیا بدەیت‌و لەلایەکی دیکە پرۆسەیەکی ئاشتی لەگەڵ کوردەکان بەڕێوەببەیت”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×