کۆمسیۆن رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیەندرێت.
ئاوێنه: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا دوای تەواوبوونی دەنگدان ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەندرێن.
وتیشی، ئەو ئەنجامە بەراییانە قابیلی تانە لێدان نین و دوای راگەیاندنیان کارەکان بۆ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دەستپێدەکەن و ئەو کاتە قۆناغی تانەلێدان دەستپێدەکات.
سبەینێ هەینی، 18ی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.