سێ درۆنی توركیا لە هەرێمی كوردستان خرانەخوارەوە
  2024-11-20       504       

هەپەگە رایگەیاند، لە دو چالاكی گەریلادا لە ناوچەی زاپی باشوری كوردستان، سێ درۆنی توركیا خرانەخوارەوە.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی 17ی ئەم مانگە لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ، لە چالاكییەكی گەریلادا، دو درۆنی سوپای توركیا خرانە خوارەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژی 18ی ئەم مانگەش لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا لە هەمان ناوچە، درۆنێكی دیكەی سوپای توركیا خرایە خوارەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×