وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، دەیانەوێت ببینن كه حکومەتی عێراق هەمو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ وەستاندنی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان، ده‌شڵێت، "پێشوازی لە یەکەمین سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق لە دوای ساڵی 1997وە دەکەین و هانی هاوڵاتیان ده‌ده‌ین به‌شداری پڕۆسه‌كه بكه‌ن".
ئاوێنه: ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئێمە هێشتا پێداگری له‌سه‌ر هەڵوێستی عێراق ده‌كه‌ین كه دەبێت هەمو شتێک بکات لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیدا هێرشە تیرۆریستییەکان لەناو سنورەکانی و هەم دژی ئامانجەکانی دەرەوەی سنورەکانی ڕابگرێت، بەڵام لە پەیوەندی لەگەڵ هەر دانوستانێکی دیپلۆماسی دیاریکراودا له‌باره‌یه‌وه نادوێم".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوڕایە لەگەڵ پەیامی ئیسرائیل کە حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "بە دڵنیاییەوە دەمانەوێت ببینین حکومەتی عێراق هەمو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ وەستاندنی ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییە و پێموایە منیش بەم کارە ڕازی دەبم".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌باره‌ی سه‌رژمێری له عێراق، باسی له‌وه‌شكرد، "پێشوازی لە یەکەمین سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق لە دوای ساڵی 1997وە دەکەین، ئەوەی ئەنجام دەدرێت هەفتەیەکه و هەمو پارێزگارەکانی عێراق دەگرێتەوە، هانی هه‌مو عێراقییه‌كان ده‌ده‌ین بەشداری سەرژمێری بكه‌ن".