بەغدا بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم دەركرد
  2024-11-20       703       

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی ڕاگەیاند و وەزیری دارایی عێراقی ئاگادار كردۆتەوە كە بڕیارەكە جێبەجێ بكات و بەپێی زانیارییەكان ڕۆژی یەك شەممە مووچەی مانگی 10 خەرج دەكرێت.

ئاوێنه‌: بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12 تا ئێستا هیچ هیوایەك نیە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو دوو مانگە و حكومەتی عێراق بۆ خەرجكردنی مووچەی ئەو دوو مانگە داوای ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم و داوای چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی پەیوەست بەو بابەتە كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی عێراق دوایین ئاگاداری ئاڕاستەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان كردووە كە پێویستە پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ بابەتی بایۆمەتریی و سەرجەم كێشەكانی تایبەت بە مووچەو بوودجە چارەسەر بكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×