سودانی لەبەر مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ داوای کۆبونەوەی بەپەلە دەکات
  2024-11-19       494       

محەمه‌د شیاع سودانی داوای کۆبونەوەی بەپەلە دەکات رایدەگەیەنێت، دژی راپێچکردنی عێراقە بۆ نێو شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئیسرائیل دەیەوێت پانتایی شەڕەکە فراوانتر بکات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بووە به‌ پرسی پێشهات و رووداوه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

سودانی رایگەیاندووە "ئیسرائیل ئامانجی فراوانكردنی شه‌ڕه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا".

وتوشیەتی "په‌یامه‌كه‌ی "قه‌واره‌ی زایۆنی" كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌، پاساو هێنانه‌وه‌یه‌ بۆ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ فراوانكردنی بازنەی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق جه‌ختی لەوەش كردووەتەوە، کە بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتی له‌ عێراق به‌ ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه‌ و هەروەها راشیگەیاندووە "رێگه‌ به‌هیچ لایه‌نێك نادرێت ئه‌و مافه‌ به‌ خۆی بدات. رەتیدەکەینەوە عێراق بخزێنرێته‌ ناو شه‌ڕ".

لە کۆبوونەوەکەدا، سوودانی داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی بۆ ئاسایشی نیشتمانی كردووه‌ بۆ تاوتوێكردن و به‌دواداچوونی پێشهاته‌كان و دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی عێراق.


ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە لە نامەیەکدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق ئەرکەکانی بەرامبەر ئەم میلیشیایانە جێبەجێنەکات، ئەوا هەریەک لە "عاسئیب ئەهل حەق، لیواکانی بەدر، بزووتنەوەی نوجەبا، ئەنساروڵا ئەوفیا، کەتیبەکانی سەید شوهەدا"، لە ئیسرائیلەوە دەکرێنە ئامانجی هێرشەکانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×