ئاژانسێكی عێراقی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەزاری سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراقەوە بڵاویكردەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ، هەفتەی داهاتو موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.
ئاوێنە: سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق، بە ئاژانسی "بەغداد ئەلیەوم"ی راگەیاند، ناردنی پارەی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بەهۆی گەشتی وەزیری دارایی بۆ دەرەوەی وڵات و هەروەها بونی كێشە لە لیستەكانی موچەدا بوە.
سەرچاوەكە وتوشیەتی، بەغدا داوای لە هەرێمی كوردستان كردوە، هەرێم تەواوی داهاتی ناوخۆی نانەوتی رادەست بكات كە 350 ملیار دینارە، بەڵام هەرێمی كوردستان وتویەتی، نیوەی داهاتەكە رادەست دەكەن.