2024-11-19   1833     
بڕیاردەرى بەشى ژمێریاریى زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند، "پێیان وتم، تۆ ئێستاش هەر بەرەی گەلی، وتم بەڵێ، بەشانازییەوە، وتیان کەواتە ناتوانیت لەپۆستەکەت بمێنیتەوە".
ئاوێنە: ڕێبین سدیق بڕیاردەرى بەشى ژمێریارى زانکۆی پۆلیتەکنیکی ئاشكرایكرد، "لەبەرئەوەى کاندیدى بەرەى گەل بوم، زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەبڕیاردەرى بەش دوریخستمەوە".
دەشڵێت:"ئەوانەى بڕیارى دورخستنەوەمیان دەرکرد، پێموتن ڕۆژانێک ئێوە بەئاواتی بینینێکی لاهور شێخ جەنگى بون، وتم من لەزانکۆم نەک لەمەڵبەند، کۆمیتە، لقو ناوچەو پۆستەکە حکومیەو موڵکی ئێوە نییە".
جهخیتشدهكاتهوه، "پێیان وتم تۆ ئێستاش هەر بەرەی گەلی، وتم بەڵێ، بەشانازییەوە، وتیان کەواتە ناتوانیت لەپۆستەکەت بمێنیتەوە".