2024-11-18   711     
تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: خانمە پزیشکێکی شاری سلێمانی توانیویەتی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەو ە و ئاشکرایکرد، "دکتۆر لەنجە دڵشاد، خوێندکاری بۆردی عێراقی پزیشکی بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت لەپسپۆڕیی تیشك و سۆنەر."
هەروەها تەندروستی سلێمانی دەشڵێت: ساڵی ڕابردوو، لە هەمان پسپۆڕی، سەنتەری سلێمانی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو، ڕێژەی دەرچوون ١٠٠٪ بووە و سێ پزیشکی سلێمانی، بە ناوەکانی د. نەوا عبدولحەمید، د. هەرێز جمیل، د. عادل عثمان لە یەکەمەکان بوون.
ئاشکراشیکردووە، ئەمە واتای ئەوەیە کە "ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی، لەبواری تیشک و سونار لە ئاستێکی بەرزدایە، ساڵانە یەکەمەکانی ئەو بوارە لە بۆردەکانی کوردی و عێراقی عەرەبی بەدەست دەهێنن.