بەهۆی نەبوونی دەوامی فەرمانگەکانەوە تارۆژی یەکشەممە کارەبای نیشتمانی ١٧ کاتژمێر رۆژانە دەبێت
ئاوێنە: ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، لە هەردوو رۆژی پشووی سەرژمێری تاوەکو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ١٧ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت.
تیمەکانی کارەبا لە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن و كۆنترۆڵی كارەبا بە بەرنامەیەكی تایبەتەوە ئەم بڕە كارەبایە بۆ هاونیشتمانییان دابیندەكەن، تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا بۆ چارەسەرکردنی هەر جۆرە گرفتێک بە شێوەی ئیشكگری لە دەوام دەبن و بۆ خزمەتکردنی هاوبەشانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبن.