شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێكی زستانەیی بەفرو باران و سەرما ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ ناوبەناو ئەگەری بارانی کەم و کورتخایەن ھەیە لەبەشێکی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و باکوری گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران و لە ئێوارەوە کۆتایی پێدێت و لە سبەی پێنجشەممەوە، تا ناوەڕاستی ھەفتەی دھاتو کەشوھەوا سەقامگیر ئەبێت و بەڕێژەیەکی کەم پلەكانی گەرما لەو ماوەیەدا بەرزدەبنەوە.
بەپێی قسەی ئاراس جەبار، ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوش شەپۆلێکی زستانەیی بارانبارین و سەرما لە ئەوروپاوە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بە بڕ و رێژەی جیاواز ئەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکان.