سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت كه له‌مساڵدا هه‌رێمی كوردستان پشكی خۆی به‌ڕێژه‌ی 12.67% بۆ موچه وه‌رگرتوه و ته‌نها 700 ملیار دیناری ماوه، ده‌شڵێت، "ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكه‌ین ئه‌و سێ ترلیۆن دیناره‌ی له ئیستسماری هه‌مانه و هیچمان بۆ نه‌هاتوه به‌شێكی بگوازرێته‌وه بۆ موچه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن ئه‌وا موچه‌ی مانگی 11ی و 12 له‌لایه‌ن به‌غداوه نادرێت".
ئاوێنه: سۆران عومه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رژمێری گشتیدا دو شتی پێدیاری ده‌كرێت كه پێموایه له‌ڕوی سیاسییه‌وه عێراق به‌كاریده‌هێنێت له به‌شه بودجه‌ی 2026دا، ئه‌ویش رپشكی كورده كه ئێستا 12.67% به‌ڵام دواتر نازانرێت ئایا كه‌مده‌كرێته‌وه یان زیادده‌كرێت، به‌ڵام گه‌شبین نیم كه زیادبكات چونكه گه‌شه‌ی دانیشتوان له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م سه‌رژمێریه رێژه‌ی كورسی كورد بۆ په‌رله‌مانی عێراق دیارده‌كات كه به‌پێی ده‌ستور هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك كورسیه‌كی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق هێنده به‌رزبوه‌وه و رێژه‌ی كورسیه‌كانی له 329 كورسی بو به 400 كورسی ئه‌وا پێموایه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی دانیشتوانی زیادنه‌كات ئه‌وا هه‌ر 63 كورسی ده‌بێت و ئه‌وكات زیاتر كهمدهكهین له عێراقدا.
په‌یوه‌ست به موچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵ، كه تائێستا به‌غدا پاره‌ی ڕه‌وانه نه‌كردوه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراق دەڵێت "به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له مانگی 9دا كۆتایی هاتوه و ته‌نها 700 ملیاری ماوه بۆ موچه هه‌ربۆیه تا ئێستا كێشه‌ی لیستی موچه ته‌واونه‌بوه و پێیانوایه 12.67% خۆیان خه‌رجكردوه، ئه‌مه‌ش گرفتێكه".
ئه‌وه‌شی وت، "ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكه‌ین ئه‌و سێ ترلیۆن دیناره‌ی له ئیستسماری هه‌مانه و هیچمان بۆ نه‌هاتوه به‌شێكی بگوازرێته‌وه بۆ موچه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌مان بۆ ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن ئه‌وا موچه‌ی مانگی 11ی و 12 له‌لایه‌ن به‌غداوه نادرێت"