بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی ١٩ی١١ چەكی پارەی ١٥٨ ملیار و ٤٥٤ ملیۆن دیناری بەشی هەشتەمی پارەی گەنمی جووتیاران كە بڕیاری خەرجكردنی درابوو، گەیشتووەتە دەستمان، ئێمەش رەوانەی بانكەكانمان كردووە.
ئاوێنە: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەندێک رێكاری کەم ماون و كاتی پێویستە، دابەشكردنی پارەکە لە ناوەڕاست و کۆتایی هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لەو ١٥٨ ملیار دینارە، ٦٠ ملیاری بۆ سلێمانییە و ٥٥ ملیار و ٤٥٤ ملیۆنیش بۆ هەولێرە و ٤٣ ملیار دیناریش بۆ دهۆکە، پارەی شایستەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، دوای خەرجكردنی ئەو ١٥٨ ملیار دینارە، هێشتا ١٣٠ملیار دینار ماوە لەلایەن بەغداوە بنێردرێت.