2024-12-02   319     
سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆکی پەرلەمان کردوە و هەریەک لە کوردەوان جەمال لە نەوەی نوێ و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و میران محەمەد لە یەکێتی و ڤالا فەرید و هەڵگورد نەجیب لە پارتی خۆیان کاندید کرد.
ئاوێنە: لە یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەماندا، سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆکی پەرلەمان کردوە و هەریەک لە کوردەوان جەمال لە نەوەی نوێ و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و میران محەمەد لە یەکێتی و ڤالا فەرید و هەڵگورد نەجیب لە پارتی خۆیان کاندید کرد.
هەروەها، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هوریەل لە عەدنان حسێن، بەهجەت عەلی، مەرد عەلی ڕەسوڵ و ئومێد حەمەساڵح خۆیان کاندید کرد.
بۆ پۆستی سکرتێری پەرلەمان، شیرین یونس، شلێر غەفور، سەوسەن کاکەمەند، ڕامی نوری، هاڤین سەعید، نەجدەت نوری خۆیان کاندید کرد.
بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاساییەوە، کە 43 ئەندام ئامادەبوون، سەرۆکی کاتی پەرلەمان وتی: پشوویەک وەردەگرین تاوەکو ئەوکاتەی رێژەی یاسایی تەواو دەبێت.