ئاسایش: لە شەقڵاوە كەسێك دایك و خوشكێكی خۆی دەكوژێت
  2024-12-01       768       

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، كەسێك لە شەقڵاوە تەقە لە دایك و خوشكێكی خۆی دەكات و دەیانكوژێت، لەدوای ئەنجامدانی تاوانەكەش خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان دەكات.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، کەمێک لەمەوبەر لە ڕوداوێکی تەقەکردندا لە قەزای شەقلاوە لە لایەن تۆمەتبارێک بەناوی (ڕ. ش. ف.)، بە هۆکارێکی نادیار هەڵساوە بەتەقەکردن لە دایک و خوشکێکی خۆی و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیانلەدەستدانیان."

ئەوەشی خستۆتەڕو"تۆمەتباری ناوهاتو دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە نەخۆشخانەی شەقلاوە خۆی ڕادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردوە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە."

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×