بەهۆی تەواو نەبونی نیسابی یاسایی لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا نەتوانرا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و بەوەش دانیشتنەكە بەكراوەیی هەڵگیرا.
ئاوێنە: محەمەد سلێمان، سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، زۆرێك لە پەرلەمانتارەكانی یەكێتی و پارتی لە هۆڵی پەرلەمان چونە دەرەوە، بەهۆی ئەوەی كە نیسابی یاسایی تەواو نەبو نەمانتوانی پڕۆسەكە بەڕێوەبەرین.
وتیشی، دوای سێ جار وەرگرتنی پشو و بانگكردنی سەرجەم پەرلەمانتاران بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان بەمەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، نەتوانرا نیسابی یاسایی تەواوبكرێت و لەبەرئەوە نەمانتوانی نەمانتوانی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەنجام بدەین.
بەوەش دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەكراوەیی دەمێنێتەوە.