بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، چەند هەواڵێکی چەواشەکارانە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکاندا هاتووە و هەموو جۆرێک دەگرێتەوە، "رەتدەکەینەوە".
ئاوێنە: بەڕیوەبەرایەتی هاوتوچۆی سلێمانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نوسیویەتی "لەچەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست وچەواشەکارانە بڵاوکراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەراگرتن و قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کراوە ، یاخود بڕیارەکە گۆرانگاری بەسەر ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە".
رونیشیکردەوە "ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی و بۆ ھەموو لایەکی رادەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەزبوونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە، چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەرە".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکراشیکردووە "بەتەواوی نییەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی و یاساشکێنی و شێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین، و زۆر جدی و سوورین لەسەر جێبەجێکردنی ھەر بڕیارێک دەبین کە بڕیاری لەبارەوە بدەین".