هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان حەوت گوندیان لە سنووری دێرەزۆر کۆنترۆڵکرد
  2024-12-03       314       

ئاژانسی هەواڵیی الحدث بڵاویکردەوە، هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان حەوت گوندیان لە سنووری دێرەزۆر کۆنترۆڵکردووە و دەڵێن لەسەر داوای خەڵکی گوندەکە چووینەتە ناوچەکە.

ئاوێنە: گوندەكان بریتین لە (حسەینییە، ساڵحییە، حتلە، مرات، مەزڵوم، خشام و تابییە).

گرژییەکانی سوریا بەردەوامی هەیە و دۆخی وڵاتەکە رووی لە تێکچوون و گرژیی زیاتر کردووە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا و ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریاش بەشێوەیەکی خێرا گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستانن لە هەوڵدان بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی ئەو ناوچانەی کە کەوتوونەتە ئەو سنوورەی رووبەڕووبوونەوەی تێدا روودەدات لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریای و گروپە چەکدارەکان لە سنووری شاری حەلەب.

لە ساڵی 2011-ەوە سوریا لە دۆخێكی ناسەقامگیر و ململانێی چەند لایەنەدایە بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە نیو ملیۆن كەس كوژراون و زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەكەشی ئاوارەی ناوخۆ یان دەرەوەی وڵات بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×