وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی لەبارەی پرسێكی تایبەت بە تۆمار و قەیدی جێگیركردنی مووچە ئاگادار كردەوە.
ئاوێنە: بەپێی نووسراوێك وەزارەتی دارایی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی لەبارەی پرسێكی تایبەت بە تۆمار و قەیدی جێگیركردنی مووچە ئاگادار كردووەتەوە.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، بە مەبەستی رێكخستن و جێبەجێكردنی كاروباری ژمێریاری و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، پێویستە هەندێك قەید مانگانە رەچاو بكرێن.
لە نووسراوەكەدا هاتووە: "یەكلاییكردنەوەی بارمتەكانی (لێبڕینی خانەنشینیی باجی دەرامەت) لە مانگی شوباتی 2024وە."
ئەوەش هاتووە: "جێگبركردنی (المساهمات التقاعدییە) بە رێژەی 12% بۆ مانگەكانی (5 و 6)ی 2024، هەروەها جێگیركردنی (المساهمات التقاعدییە) بە رێژەی 15% بۆ مانگی 7 بەسەرەوە."
وەزارەتی دارایی ئەوەشی داوا كردووە، لێبڕینی بارمتەی (توقیفات التقاعدییە)، بە رێژەی 10% لە مانگی 7 بەسەرەوە لە لیستەكان جێگیر بكەن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم کارە لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی عێراقە و فەرمانگەكان و گەنجینەكان هەفتەیەك بۆ 10 رۆژە خەریكی ئەو بابەتەن، هەندێك یەكەی ژمێریاری كێشەی ئەوەیان هەیە كە چۆن ئەو خشتانە پاكتاو بكەن، چونكە بەشێكی دەبێت بە بەرنامەی ئەلیكترۆنی بكرێت و لەوێشدا هەندێك خشتە دانەبەزیون.