وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری داوە گۆڕانکاری لە مووچەی پلەباڵاكان بکات.
میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، ئاستی باڵای مووچەی پلە تایبەتییەكان (با) تەنیا دوو ملیۆن و 330 هەزار دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی سەرمووچەی ساڵانە وەرناگرن، هاوكات ئاستی باڵای مووچەی پلە تایبەتییەكان (ئەلف) تەنیا سێ ملیۆن و 243 هەزار دینار دەبێت، ئەوەش دوای ئەوە سەرمووچەی ساڵانە وەرناگرن.
بەپێی بڕیارەكە، ئەو پلە تایبەتانەی كە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و سەرووترن و سەرمووچەیان لە مەرتەبە (11) تێپەڕ بووە، دەگەڕێنەوە مەرتەبە (11) بەبێ وەرگرتنەوەی جیاوازی.
لە بڕیارەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی هەرێم جگە لەم رێنوێنییە، كار بەهیچ رێنوێنییەكی تر ناكات و ئەم رێنوێنییە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە.