وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان رێنمایی دارایی بۆ راگرتنی خەرجییەكانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەركرد، ئەوەش بەهۆی نزیكبونەوەی كۆتایی ساڵ.
ئاوێنە: بەپێی رێنماییەكە، بڕیاردرا بە راگرتنی سیستەمی ئەلیكترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی كوردستان لە رێكەوتی 5/12/2024 تاكو كردنەوەی خەجی لە ساڵی دارایی 2025.
وەك لە رێنماییەكەدا هاتوە، بڕیاریش دراوە بە راگرتنی گشت خەرجییەكانی دامودەزگاكانی حكومەت لە رێكەوتی 10/12/2024ەوە جگە لە خەرجییەكانی موچە، پێشینەی خەرجكراوی مانگانە، كرێی مانگانە، خاوێنكردنەوە، خواردن، دەرمان، پێداویستی پزیشكی و ئەوانەی مانگانە تەرخانكراوی داراییان هەیە.