مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، بەم نزیكانە لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لەگەڵ یەكێتی كۆدەبنەوە.
ئاوێنە: مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان، لەبارەی ئەوەی كەی كەسێك رادەسپێرن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی هەرێم، وتی"ئەم بابەتە هەموی تەوقیتاتی یاسایی خۆی هەیەو ئێمە لەگەڵ تەوقیتەكان بەرەوپێشەوە دەچین."
وتیشی"بەم نزیكانە لەگەڵ یەكێتی كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بزانین قۆناغی داهاتومان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و هەنگاوەكانی تر چی دەبن."
ئەوەشی خستەڕو، لیژنەی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەنجامدانی گفتوگۆكان دەگرێتە ئەستۆ و بەردەوام دەبێت.