پێنتاگۆن: هەسەدە هاوبەشێکی سەرەکییمانە
  2024-12-03       475       

 وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بۆ نەهێشتی داعش لەسوریا بەردەوام دەبین لە ئەرکەکانمان، بۆئەو مەبەستەش هەسەدە هاوبەشێکی سەرەکییمانە.

ئاوێنه‌: پاتریک رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناسراو بە پنتاگۆن رایگەیاند: ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بەو روداوانەوە نییە کە لە سوریا رودەدەن و ئامادەین بەرژەوەندی و هێزەکانمان لە سوریا بپارێزین بە تایبەت ئەوانەی لە سوریا کاردەکەن بۆ ئەوەی شکستی داعش مسۆگەر بکرێت.

ئەمەشی وت، بەردەوامین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوبەشێکی سەرەکییمانە لە شکستپێهێنانی داعش.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە دابەشکردنی هێزەکانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا روینەداوە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×