ئیسرائیل: پلانەکەی ئەردۆغانمان لەسوریا تێکشکاند
  2025-04-03     
ئەردۆغان - نەتانیاهۆ

ئا: ئاوێنە

 

میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەبۆردومانی بەرفراوان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، فڕۆکەخانەکانی تەدمورو T4ی بە تەواوی وێران کردو هیچ باڵەخانەیەکی بەپێوە نەهێشت.

 

ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع ڕێگەی بەتورکیا دا بچێتە ناو خاکی وڵاتەکەیەوەو چەند بنکەیەکی سەربازیی دابمەزرێنێت، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا جموجۆڵەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلمان بینی بۆ پووچەڵکردنەوەی دەستبەجێی پلانەکانی سوپای تورکیا بۆ بەدەستهێنانی پێگەیەک لەناو سوریاو گواستنەوەی فەوجەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ ئەو ناوچەو بنکانەی ئیسرائیل وێرانی کردوون.

لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دوو بنکەی ئاسمانی و فڕۆکەخانەیەکی بۆردومان کرد کە سوپای سوریا لەسەردەمی بەشار ئەسەد بەکاریدەهێناو وا بڕیار بوو لەمەودوا سوپای تورکیای تیا جێگیر بکرێت.

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەبۆردومانی بەرفراوان، فڕۆکەخانەکانی تەدمورو T4ی بەتەواوی وێران کردووەو هیچ باڵەخانەیەکی نەماوە،  فڕۆکەکان‌و سیستەمی ڕادارو تاوەرەکانی کۆنتڕۆڵ‌و پارکینگ‌و هه موو ڕێڕەوی فڕین‌و هەموو باڵەخانە بۆردومان کردو ئەم دوو فڕۆکەخانەیه بەتەواوی وێران بوون.

راپۆرتەکە جەخت لەوە دەکات کە بڕیاری ئەنجامدانی هێرشەکە دوای ئەوە دراوە ئیسرائیل درکی بەوە کردووە تورکیا لەهەوڵی چەکدارکردن‌و بنیاتنانەوەو دابینکردنی کەرەستەی سەربازی‌و مەشق‌و ڕاهێنانی سوپای سوریادایە، هەروەها ئەنقەرە پلانی "ئیمپریالیستی" پەیڕەو دەکات، ئەوان پلانیان داناوە دەست بەسەر سوریادا بگرن‌و بیکەنە یەکێک لەناوچە پارێزراوەکانیان، کە لەوێدا ئامادەیی سەربازییان دەبێت‌و بنکەی سەربازیی دادەمەزرێنن.

هاوکات سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجە سەربازی و ژێرخانەکانی شارەکانی دیمەشق و حەما و حومسی سوریا ئەنجامداوە.

سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیەندراوێکدا جەخت لەوە دەکات کە هێزەکانی ئیسرائیل "بەردەوام دەبن لەئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هاوڵاتیانی ئیسرائیل‌و هێرشە ئاسمانییەکان لەسوریا پەیامێکە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ تورکیا".

هەروەها ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا سانا بڵاویکردەوە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان باڵەخانەیەکی توێژینەوەی زانستییان لەدیمەشق کردۆتە ئامانج.

دوابەدوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لەمانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، هێزەکانی ئیسرائیل دەستیان گرتووە بەسەر ناوچەیەکی فراوانی بەرزاییەکانی جۆلان لەخاکی سوریادا.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×