ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌سه‌ر "سوكایه‌تی و قسه‌ی ناشرین" به هاوڵاتیان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه كه له تیكتۆك به "نوره‌دین" ناسراوه. ده‌شڵێت، ناوبراو پێشتریش له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیركراوه‌و سزای یاسایی دراوه.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک و بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و پێشێلکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد بەناوی (ک. م. م.) کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک‌تۆک بە (نورەدین) ناسراوە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "تۆمەتباری ناوبراو شەوانە، دور لە هەمو ئاداب و ڕەوشتێک، سوکایەتی و قسەی نەشیاوی بە هاوڵاتییان کردوە؛ هاوکات پێشتریش لەسەر هەمان تۆمەت دەستگیر کراوە و سزای یاسایی دراوە."
ئاسایش داوای لە هاوڵاتییان كردوه، هەر کەسێکی دیکە سکاڵای یاسایی لەسەری هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات.